تێلیگرام خزمەتگوزارییەکی ناوازە بۆ بەکارهێنەرانی زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

دیزاینەرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بەنیازن خزمەتگوزاریەکی ناوازە بۆ بەکارهێنەرانیان زیادبکەن و کارئاسانی لە جۆری پەیوەندییەکانیان لەڕێگەی ئەو تۆڕەوە بکەن.

پێگەی فەرمی تێلیگرام بڵاویکردووەتەوە کە لە یادی حەوت ساڵەی دامەزراندنیاندا خزمەتگوزرای پەیوەندی ڤیدیۆیی زیاد دەکەن و وەک گەشەپێدانێکی گەورە لەبواری تەکنۆلۆژیا تەماشای دەکەن.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەکار‌هێنەرانی تێلیگرام لەمەودوا دەتوانن لەڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆیی و دەنگییەوە ئاگاداری یەکدی ببن و بەشداربن لەو خزمەتگوزارییە تاکو کارئاسانی زیاتریان بۆ بکرێت.

دیزاینەر و داهێنەری تێلیگرام پیاوێکی روسیە بەناوی بافیڵ دۆرۆف و دامەزراوەکەی یەکێکە لە گەورەترینی نێو بواری تەکنۆلۆژیاو لە ساڵی 2013ەوە کەوتووەتە دەست بەکارهێنەران.

تائێستا ژمارەی بەکارهێنەرانی تێلیگرام زیاتر لە 400 ملیۆن کەسە لەجیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا