چۆن لەسەر زووم فلتەرەکانی سناپ چات بەکار دەهێنیت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سناپ چات تایبەتمەندیەکی نوێ دروست دەکات، بە ناوی snap cameraکە لەسەر کۆمپیوتەر بەکار دەهێنرێت لە کاتی کۆبوونەوە خێزانیەکان بە ئۆنلاین و ڤیدیۆ کۆنفرانس.

سناپ کامێرا دەتوانرێت لەسەر بەرنامەکانی زووم و سکایپ و تیمس بەکار بهێنرێت، بە گوێرەی بڵاوکراوەکانی سناپ چات دەتوانرێت لەسەر زۆربەی ئەو بەرنامانەی وێب کام بەکار دەهێنن بەکار بهێنرێت.

چۆنیەتی بەکارهێنانی سناپ کامێرا لە بەرنامەی زووم دا

پێویستە سناپ کامێرا لەسەر کۆمپیوتەرەکەت داونلۆد بکەیت، هەروەها دەبیت کۆمپیوتەرەکە بە سیستمی windows 10یان macOS 10.13کار بکات، دوای ئەوەی کامێرای سناپت جێگیر کرد بگەرێ بە دوای ئەو فلتەرانەی بەکاری دەهێنیت، دوای ئەوە کاتێک لەسەربەرنامەی زووم دەتەوێت ڤیدیۆ کۆنفرانس بکەی، لەسەر تیرەکەی تەنیشتەوە سناپ کامێرا هەڵبژێرە بۆ کردنەوەی فلتەرەکان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا