پۆڵەتیک پرێس
ماڵیەری بواری تەکنیک ڕایگەیاند، کۆمپانیای گۆگڵ لە ئێستادا ئیش دەکات بۆ دروست کردنی مۆبایلی نوێی Pixel، مۆبایلەکە هاوشێوەی مۆبایلەکانیPixеl 4a 5G و Pixеl دەبێت، هەندێکیان توانای ئیشکردنی لەگەڵ تۆڕی 5G دەبێت.
مۆبایلی Pixel 5a، دوو کامێرای بنەڕەتی هەیە دووریەکانی ٨.٨/٣.٢/١٥٦.٢ ملیمە، هەروەها شاشەی OLЕD هەیە کە توانای پیشاندانی ڤیدیۆی +Full HDهەیە، وادانراوە مۆبایلەکە لەمس بێت و بەهۆی کامێرای پێشەوە توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەبێت.
بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای گۆگڵ کاتی دەرچوونی مۆبایلەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام بەپێی هەندێک هەواڵ لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا دەبێت.