نیشانەکانی لاواز بوونی سیستمی بەرگری لەش

پۆڵەتیک پرێس

سیستمی بەرگری لەش واتە پاراستنی جەستە، لە نەخۆشیە جۆراو جۆرەکان بە تایبەتی هەوکردن هەروەها مەترسی مردن کەم دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر هاتوو سیستمی بەرگری لەش لاوازبوو ناتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر نەخۆشیە مەترسی دارەکان، هەندێک نیشانە دەری دەخات کە سیستمی بەرگریت لاواز بووە بریتیە لەمانە.

١-زۆر هەست کردن بە سەرما، ئەگەر تۆ بەردەوام هەستت بە ساردی دەستەکانت کرد یاخود سەرما لە لەشی خۆت دا ئەوە یەکێکە لە نیشانەکانی لاوازی سیستمی بەرگری و دەتوانی لە ماوەی ٧ ڕۆژدا بە دیاری کردنی نەخۆشیەکەت چارەسەری بکەیت.

أمراض المناعة الذاتية قد تشي بضعف جهاز المناعة

٢-نەخۆشی بەرگری خۆی، نەخۆشی سیستمی بەرگری دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چالکیەکانی جەستە، هەروەها شانەکانی جەستە نەخۆش دەکەون

٣-دواکەوتنی گەشەکردن، لاوازبوونی سیستمی بەرگری دەبێتە هۆی دواکەوتنی گەشەی منداڵ، کە پێویستە لە وەرگرتنی ڤایتامین و خواردنی باشەوە چارەسەری بکەیت.

٤-لێدانەکانی دڵ، هەندێک جار تێک چوونی لێدانەکانی دڵ، پەیوەندی بە لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەشەوە هەیە، ، کە دەبێتە هۆی جەڵتەو شێرپەنجەی خوین.

٥-ماندوێتی بەردەوام، هەست کردن بە ماندوێتی ڕۆژانە، بە هۆی لاوازی سیستمی بەرگری لەشەوەیە، پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت بۆ ئەوەی سیستمی خواردنی تەندروستت بۆ ڕێکبخات بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک