ڕێگاکانی پاککردنەوەی ددان

پۆڵەتیک پرێس

شوشتنی ددانەکان بە فڵچە، ئەمە یەکێکە لە ڕێگاکانی پاککردنەوەی ددان کە پێویستە لە ڕۆژێکدا دووجار دانت بشۆی، یاخود دوو جار نیو کاتژمێر لە خواردنی ژەمەکان بۆ پاککردنەوەی ددانتەکانت بە فڵچە پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەیت.

-کەمێک هەویری ددان بخە سەر فڵچەکەت، فڵچەکە بخەرە سەر ددانەکانت بە گۆشەی ٤٥لەسەر ددانەکانی دایبنێ.

-فڵچەکە بە شێوی بازنەی بچوک بجوڵێنە لەسەر هەر یەک لە ددانەکانت، بەڵام پەستان مەخەر سەر ددانەکانت وتا کاتی بریقەدارکردن بیشۆو نێوان ددانەکانت پاک بکەرەوە.

-دواتر دەست بکە بە شتنی بەشی ناوەوەی ددانەکانت دووبارە فڵچەکەت بە شێوەی بازنەی بچوک بجوڵێنە.

-پاککردنەوەی زمانت بە بەکارهێنانی پشتی فڵچەکە

جگە لە بەکارهێنانی فڵچە، پێویستە پەتی ددان و فڵچەی بچووک بەکار بهێنی بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکانت.

تێبینی/ پێویستە شتنی ددانەکانت ٢یان سێ خولەک بخایەنێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە سودی لێ ببینیت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک