پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی نوێی G100 بە تایبەتمەندی نوێ دروست دەکات، مۆبایلەکە ڕکابەری ئامێرەکانی سامسۆنگ و هواوی دەکات.
پێکهاتەی مۆبایلەکە بە شێوەیەکە بەرگەی ئاو و تۆز بگرێت، بەپارچەیەک شوشە داپۆشراوە لە ڕوشان و شکان دەیپارێزێت، قەبارەی شاشەکەی ٦.٧ ئینجە و دیقەکەی ١٠٨٠/٢٥٢٠ پێکسڵە بە شەپۆلی ٩٠ هێرتز.
چارەسەرکەری Snapdragon 870 لە مۆبایلەکەدا بەکارهاتووە، ڕامەکەی ٨ گێگابایتە، مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، توانای پاترییەکەی ٥٠٠٠ ملیئەمپێرە،مۆبایلەکە چوار کامێرەی بنەڕەتی هەیە بە دیقەی ٦٤ و ١٦ و ٢ مێگاپێکسڵ، هەروەها دوو کامێرای لە پێشەوە هەیە بە دیقەی ٨+١٦ مێگاپێکسڵ.