پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەی دوو شەممە یەكی ئازار پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەكردنی كارەكانییەوە گفتوگۆ لەبارەی بودجەوە ناكرێت.

جەمال شكور ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، بڕیارە یەكی ئازار، كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام پرسی بودجەی 2021 لەكارنامەی كۆبونەوەكەدا نییە و تائێستاش شیعەكان هیچ پێشنیازێكی نوێیان لەبارەی پشكی هەرێم لە پرۆژە بودجەكەدا نەكردووە.

وتیشی، “ئەگەر پێشنیازێكی نوێ نەبوو پێدەچێت بەهەمان ئەو پرۆژەیەی حكومەت ناردوویەتی لە پەرلەمانەوە تێپەڕێنرێت”.

حكومەتی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیدا پشكی كوردی بەڕێژەی 12.67% دیاریكردووە، لە بەرانبەریشدا پێویستە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی رادەستی حكومەتی عێراقی بكات.

بەشێك لە لایەنە شیعەكان دژی پشكی هەرێم وەستانەوە و رازینین ئەو پرۆژەیە بەوشێوەیە تێپەڕێندرێت.

پێشتریش حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، رێككەوتن لەسەر تەواوی بڕگەكانی بودجەی عێراق كراوە، بەڵام گرێكوێرەی بودجەی 2021 پشكی هەرێمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا