ڕیفراندۆمێك بۆ ڕزگاربوون

هاوڵاتیانی بەڕێزی ئەم هەرێمە.. لەهەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق‌و كوردستاندا، بەشداربن یان نا، دەنگبدەن یان دەنگ نەدەن، ئەوا ئەم دۆخەی ئێستای ژیان‌و گوزەرانیان باشتر نابێت.

ئەگەر خراپتر ئەبێت، واتا بیانەوێت یان نەیانەوێت، ئەم دەسەڵاتەی ئێستای حوكمڕانیمان ئەكات، بەڕێگایەكی جیاواز دێتەوە سەر (عەرش)و پێمان ئەڵێت:(من بەهەڵبژاردن هاتووم).

چارەسەر ئەوەیە، ئێمە لەهەرێم، كۆكبین لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێك لەبارەی مانەوەمان لەسایەی ئەم شێوازی حوكمڕانییە، هەنگاوێك بنێین، بەپشتگیریی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان، داوا لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بكەین، ڕیفراندۆمێك بۆ هاوڵاتیانی هەرێم ڕێكبخات، بۆ دەنگدان لەسەر (ڕەوایەتی مان‌و نەمانی ئەم دەسەڵاتە سیاسییە) بەكۆی حزبە كوردستانییەكانیەوە.

با هاوڵاتیانی هەرێم بۆیان هەبێت لەدوای سی ساڵ.. دەنگبدەن بەبەردەوامی یان وەستاندنی كۆی ئەمجۆرو شێوازی حوكمڕانییە.

هەركەسولایەنێكیش دژی ئەمجۆرە ڕیفراندۆمە بێت، ئەوا باوەڕی بەدەنگدان نییەو نابێت چیتر پێمان بڵێت:(من بەدەنگدان هاتووم).

با لایەنە (سیاسییە) ناڕازییەكان لەم دۆخەی هەرێم، بەتایبەتی (بزوتنەوەی گۆڕان)و (جوڵانەوەی نەوەی نوێ)و (كۆمەڵی دادگەریی كوردستان)و (یەكگرتووی ئیسلامی) پێشەنگی ئەم داوایە بكەن‌و بەكردەوە پارسەنگی ڕەوایەتی بدەنەوە بەدەنگی كۆی هاوڵاتیان.

سمكۆ ئەسعەد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا