ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە شێوازى دابەشکردنى مووچە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆبێتەوەو تاوەکو بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە شێوازی دابەشکردنى مووچەى مانگی ئازارى ئەمساڵی فەرمانبەران دیاری بکات، كە مووچە بەبێ لێبڕین، یاخود هاوشێوەی مانگی پێشوو بە رێژەیەكی لێبڕینەوە دابەش بكات.

پێشتر سەمیر هەورامی وتەبێژى جێگری سەرۆکی حکومەت بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاندبوو، کۆبوونەوەى رۆژى چوار شەمەى ئەنجومەنى وەزیران پێشخراوە بۆ ئەمڕۆ دوو شەمە، کە تێیدا تاوتوێی دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەکەن.

وتیشی، ئەمڕۆ 320 ملیار دینارەکەى بەغدا دەگاتە هەرێم و لەم هەفتەیەشدا دابەشکردنى مووچە دەست پێدەکات.

رێککەوتنى هەرێم و بەغدا دواى ئەو فشارو هەوڵانە هات کە لە ماوەى رابردودا یەکێتى بە ئاڕاستەى چارەسەرکردنى کێشەى مووچەى فەرمانبەرانی هەرێم گرتیەبەر، کە بەهۆیەوە حکومەتى هەرێمی ناچار بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا