چەقۆ وەشێنەكان چییان دەوێت؟

مانگێك لەمەوبەر چالاكوانی مەدەنی هاوڕێ كوردی، لەلایەن سێ كەس له شاری ‌هەولێر رێگری لێكرا و لەگەڵ ئەشكەنجەدانی هەڕەشەی زمانبڕینیان لێكرد، مۆبایل و جزدانیان لێبرد، دوای ئەشكەنجەدانی هاوڕێ بە ژمارەیەكی نەناسراو تەلەفۆن بۆ یەكێك لەبراكانی دەكەن و پێی دەڵێن هاوڕێ سێ گوللەی لێدراوە.

– 16ی شوبات پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی بادینان بەناوی بەدیهێنانی دادپەروەری، لە رێگای دادگای هەولێرەوە‌ تۆڵەیان لێكرایەوە لەبەرامبەر نووسین و كارە مەدەنییەكانیان كە ناڕەزایی تێدابوو بەرامبەر بە حكومەت و پارتەكانی، ئێستاش دەیان رۆژنامەنووس و چالاكوانی دیكە لە زیندانن یان فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.

– 26ی شوباتیش له شاری سلێمانی پەرلەمانتار د. غالب محەمەد لە پێش ماڵەكەی خۆی بەر قەچۆدرا و تاوانبار رایكرد، ئەو بەرپرس و حیزبانەی سەركۆنەیان كرد خۆیان زۆرترین تاوان و پیشێلكاری ئاشكرای رۆژانەیان هەیە بەرامبەر پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی و هاووڵاتی خۆپیشاندەر.

– سەدان دۆسییە هەن لە هەرێمی كوردستان كە رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی و پەرلەمانتار، بەرچەقۆی یاسا یان بەرچەقۆی حیزبەكان و حكومەت و پەرلەمان كەوتوون، لە دۆخێكدا دەتوانین بڵێن لەو دۆسییانەدا تاوانباران بە رەهایی دەربازیان بووە لە سزای یاسایی.

– ئەو هەڕەشە و تاوانانەی لە رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی مەدەنی و پەرلەمانتاران دەكرێن، ئامانجەكەی كۆتاییهێنانی ئەو دەنگانەیە كە راستییەكان دەخەنەڕوو بە شێوازێكی مەدەنیانه، بۆیە پەیامەكە بۆ سەرجەم خەڵكی كوردستانە و ئەوەی راستی بڵێت لە هەرێمی كوردستان ژیانی لەمەترسیدایه، تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان (سۆرانی مامە حەمە، عەبدولستار تاهیر شەریف، سەردەشت عوسمان، كاوە گەرمیانی، ویداد حوسێن) بەڵگەی ئاشكرای دۆخە پڕ كارەساتەكەن.

نیاز عەبدوڵڵا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا