هۆکارەکانی ئاوسانی سک لە خانمان دا

پۆڵەتیک پرێس

خانمان توشی زۆرێک لە کێشەی تەندروستی دەبن بەهۆی هەرسکردنەوە، وەک ئاوسانی سک و غازاتی زۆر کە بەهۆی چەند هۆکارێکەوەیە.

هۆکارەکانی زۆری غازات لە خانمان دا بریتین لە

١-کرداری هەرس کردنی خواردن، غازات شتێکی سروشتیە کە بەهۆی کرداری هەرسکردنی خواردنەوە توشی خانمان دەبێت ئەویش بەهۆی کەڵەکە بوونی ژمارەیەکی زۆر بەکتریاوەیە کە ناهێڵێت خورادنەکە باش هەرس بکردێت و دەبیتە هۆی ئاوسانی سک.

٢-هەڵمژینی هەوا، ڕەنگە هەندێک لە خانمان لە کاتی خواردن و خواردنەوەدا، هەوا قوت بدەن، لەگەڵ بنێشت جوین بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی دروست بوونی غازات لە ناو سک

٣-ئاوسانی سک پێش سوڕی مانگانە، یەکێک لە هۆکارەکانی دروست بوونی غازات لە ناوسک هۆکاری گۆڕانکارییە لە هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن پێش سوڕی مانگانە، کە دەبێتە هۆی مانەوەی خوێ و ئاو ئەمەش دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و دروست بوونی غازات.

٤-تەمەن، یەکێکیتر لە هۆکارەکانی دروستبوونی غازات لە ناو سک دا، کەمبوونەوەی چالاکی میتابۆلیزم و خاوبوونەوەی جوڵەی خۆراک لە ناو ڕیخۆڵەکاندا، کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی غازەکان لە ناو ریخۆڵەدا

٥-دووگیانی، یەکێک لە هۆکارەکانی دروست بوونی غاز لە ناو سکدا، کاتی دووگیانیە کە بە هۆی گۆڕانکاری هۆرمۆنەکانەوە دروست دەبێت

٦-قەبزی، یەکێکیترە لە هۆکارەکان، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیرکی زۆر بەکتریا کەڵەکە دەکات لە ناو ڕیخۆڵەکان دا

٧-هەرسکردنی کاربۆهیدرات، بەهۆی ئەوەی کاربۆهیدراتەکان درەنگ هەرس دەبن دەبنە هۆی دروست بوونی غازات لە ناو سک دا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا