چەند خواردنەوەیەک بۆ نەهێشتنی چەوری ورگ

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک خواردنەوە هەستی تێربوون زیاد دەکەن و یارمەتی سوتاندنی چەوری لەش دەدەن، بەتایبەتی چەوری ورگ و دەوروبەری.

ئەو خواردنەوانەی یارمەتی سوتاندنی چەوری ورگ دەدەن:

-خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ


بەشێوەیەکی گشتی ئاو گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام بە زیادکردنی چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ بۆ ئاوی گەرم دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری ورگ.

بەم شێوازە ئامادە دەکرێت، کوپێک ئاو دەخەیتە سەر ئاگر تا گەرم دەبێت، دواتر ئاوی نیو لیمۆی تێدەکەیت، پاشان بە گەدەی بەتاڵ هەموو ڕۆژێک دەیخۆیتەوە بۆ ماوەی یەک مانگ.

-سرکەی سێو


خواردنەوەی سرکەی سێو یارمەتی سوتاندنی چەوری ورگ دەدات، کرداری هەرس ئاسان دەکات.

شێواز ئامادەکردنی، دوو کەوچکی گەورە سرکەی سێو، دوو کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ، یەک کەوچکی گەورە هەنگوین و یەک کەوچکی بچووک دارچینی، ئەمانە هەمووی دەکەیتە کوپێک ئاوەوە لەگەڵ ژەمەکان یان دوای ژەمەکان هەموو ڕۆژێک دەیخۆیتەوە.

-زەنجەبیل


زەنجەبیل گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سوتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش.

شێوازی ئامادەکردنی، کوپێک ئاو لەگەڵ چارەکە کەوچکێکی بچووک زەنجەبیلی تازەی وردکراو دەخەیتە سەر ئاگر، دوای ئەوەی کوڵا لەسەر ئاگر لایدەبەیت و بۆ ماوەی ٥ خولەک دایدەنێیت، پاشان کەمێک هەنگوینی تێدەکەیت و لەگەڵ ژەمەکان یان دوای ژەمەکان دەیخۆیتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا