هێشتا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا نه‌داوه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
سەرۆكی لیژنەی كڕینی ڤاكسین لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، لەلایەن وڵاتی چینەوە ژمارەیەك ڤاكسین بە دیاری دەدرێت بە عێراق و پشكی هەرێم 5000 ڤاكسینە كە دەدرێت بە 2500 كەس.

ئارام رۆستەم، سەرۆكی لیژنەی كڕینی ڤاكسین لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم، بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:”لەو ژمارە ڤاكسینەی لەلایەن چینەوە بە دیاری بۆ عێراق دابین كراوە هەرێمی كوردستان 5000 ڤاكسینی بەردەكەوێت، كە بەشی 2500 كەس دەكات و بە دوو ژەم دەدرێت بە هاووڵاتیان”.

ئارام رۆستەم وتیشی “ئەم ڤاكسینە بۆ ئەو كەسانە بەكاردەهێنرێت كە لە هێڵی پێشی كۆرۆنان و لە ناو هۆڵەكانی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا كار دەكەن”.

سەرۆكی لیژنەی كڕینی ڤاكسین لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی، هەموو ئامادەكارییەك بۆ هەڵگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ له‌شوێنی گونجاو و دواتر به‌كارهێنانی ته‌واو بووه‌.

روونیشیكردەوە، “لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای فایزەر و ئەسترازینكا كۆبوونەوەمان كردووە و یاداشتی لێك تێگەشتنمان لە هەردوو كۆمپانیاكەوە بە دەست گەشتووە لەگەڵ گرێبەستێكدا، ئێمە گرێبەستەكەمان ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران كە ئەوان رەزامەندییان لەسەردا، هەنگاوە كردارییەكان دەست پێدەكات بۆ كڕینی ڤاكسین، چونكه‌ ڤاكسینەكەی كۆمپانیای ئەسترازینكا بۆ ئێمە گونجاوترە”.

بەپێی پێوەرەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێویستە لە ساڵی 2021 لەسەدا 20ی دانیشتووانی جیهان ڤاكسینیان بۆ بەكاربهێنرێت بەم پێیە هەرێم پێویستی بە كڕینی دوو ملیۆن و 500 هەزار ڤاكسین دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا