هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ 2022 ده‌ستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس
لایەنە سیاسیە گەورەكانی عێراق هەوڵدەدەن جارێكی تر هەڵبژاردنەکانی عێراق دوابخرێت، ئەوەش بەبیانووی نالەباری بارودۆخی سیاسیی و ئابوری و تەندروستی لەعێراق.

بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”تا ئێستا زانیارییەكی ورد نیە بۆ دواخستی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵام هەوڵی لایەنە سیاسییە گەورەكان بۆ دواخستی هەڵبژاردن لەعێراق دەستی پێكردووە”.

وتیشی: “هەوڵی دواخستی هەڵبژاردن لەعێراق تاڕادەیەك لۆژیكییە، چونكە بارودۆخی ئابوری و سیاسی و تەندروستی لەعێراق گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هه‌روه‌ها دەبێت هەڵبژاردنێكی پاك و دور لەساختەكاری ئه‌نجامبدرێت و جیاواز بێت لەهەڵبژاردنه‌كانی پێشوو”.

به‌هار مه‌حمود باسی لەوەشكرد، یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق پێویستی بەهەموواركردنەوە هەیە، چونكە یاساكە لەژێرفشاری خۆپیشاندەران و هەندێك لایەنی سیاسیدا دەرچووە، بۆیە ئەگەر هەموارنەكرێتەوە كارەسات دەخولقێنێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی بۆچوونی وایه‌ “هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا و بەچوار ساڵ جارێك دەكرێت یان ئەوەتا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران هەوڵدەدات، مانگێك تا دوو مانگ پێش ئەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری كراوە، بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدات، چونكە لەكارنامەی حكومەتەكەیدا باسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی كردووە”.

بڕیار بوو لەرۆژی 6 ی حوزەیران هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بکرێت، بەڵام دواتر حکومەتی عێراق بڕیاریدا هەڵبژاردنەكە بۆ ڕۆژی 10-10-2021 دوابخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا