پەیوەندی کەمی زینک و هەستیاری چیە؟

پۆڵەتیک پرێس

زینک یەکێکە لە کانزا گرنگەکان لە لەشدا، کەمی دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زۆرنیشانە ئایا کەمی زینک وهەستیاری پەیوەندیان چیە بەیەکەوە لێرەوە تەواوی زانیارییەکان بزانە.

جگە لەوەی کە زینک کانزایەکی گرنگە لە لەشدا گرنگیەکی زۆریشی بۆ سیستمی بەرگری و ڕێکخستنی هەستی بۆن کردن و تام کردن و میتابۆلیزمی لەش هەیە، زینک ڕۆڵی دژە هەستیاری دەبینێت لە لەشدا و بە پێچەوانەی گلۆبایۆلین ئی یە
کەمی زینک و هەستیاری بەچەند خاڵێکەوە پەیوەستە کە بریتین لە

١-ڕێکخستنی خانەکانی لەش Cell Mast.

زینک خانەکانی لەش ڕێک دەخات بە ڕێگەی Dengranulation سیتوکینات بەرهەم دەهێنێت وەی یەکێک لە بەرهەکانی زینک بە TPENناسراوە کە کۆتنرۆڵی چەوری خانەکان دەکات.

٢-ڕێکخستنی هاوسەنی سیتوکینات دەکات لە Th1وTh2دا.

یەکێک لە پەیوەندیەکانی نێوان کەمی زینک و هەستیاری هاوسەنگی سیتوکیناتە لە Th1-Th2کەمی زینک دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی چالاکیەکانیان

٣-پاڵپشتی کۆئەندامی بەرگری.

زینک بە هۆی پێکهاتەکانیەوە کانزایەکی گرنگە بۆ، گواستنەوەی فەرمانەکانی کۆ ئەندامی بەرگری کەمی زینک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چالاکیەکانی سیستمی بەرگری لەش.

نەخۆشیە هەستیارییەکان کە لە کەمی زینک توشمان دەبێت بریتین لە

١-نیشانەکانی هەستیاری پێست

٢-ڕەبۆ

٣-ئەکزیمای پێست

٤-هەستیاری لوت، هەستیاری خواردن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا