پۆڵه‌تیك پرێس:
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی ئه‌مریكا بكات كه تیایدا حه‌شدی شه‌عبی كرایه ئامانج.
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشی ئاسمانی ئه‌مریكا له‌سوریا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، داوا له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداركانی عێراق ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه بكات له‌و هێرشه‌ی له‌سنوره‌كانی نێوان عێراق و سوریا ئه‌نجامدرا.
هادی عامری ده‌شڵێت “زانیاریمان هه‌یه ئه‌و هێرشه حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ته ئامانج و پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌مریكایه، بۆ به‌ئامانجگرتنی میلیشیاكانی به‌رگری ئیسلامی عێراق له‌خاكی سوریا”.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داوای له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه لێكۆڵنه‌وه له‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی ئه‌مریكا بكات، كه ده‌ڵێت له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌ی به‌رگریی ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی بۆئه‌و هێرشه هه‌بووه.