خەرقی ئەمنی !

حەشدی شەعبی سەیارەو كاتیۆشا داخلی ناو هەولێر دەكات، كوێی بوێ دەیكاتە ئامانج، ئەمنیەتی ناو پایتەخت تێكدەدات، پەیام دەنێرێرێت بەوەی شانازی بە ئەمنیەتەوە مەكەن، هەركات بمانەوێ تێكیدەدەین، لەكاتێكدا بەهەزاران پیاوی ئەمنی لەسەر بودجەی ئەم وڵاتە پارە دەخۆن، مەفروزە، یەك خروقاتی ئەمنی ڕووبدات موحاسەبە بكرێن، بەڵام گوێی پێنادەن، چونكە ئیشی ئەمانە بوەتە موتابەعەی وەتسئاپی فڵان و ماسنجەری فیسان، كێ دڵداری دەكات و كام لە فڵان حیزب و فڵان تەكەتولە.

كەس موحاسەبە ناكرێ، چونكە ئاساییە، دەستی گەورە وڵات تێكبدات، ئاساییە، شار كاتیۆشا باران بكرێ، بەڵام ئاسایی نیە، فڵان حیزب دوو ئەندام ی زیاد كردبێ،

یاخود فڵان گروپ ئیشێكیان كردبێ و شەریكی كەسیان نەكردبێ و دەزگا ئەمنیەكان پێینەزانن، ئاسایش نیە، ڕۆشنبیرو رۆژنامەوانێ ڕەخنە بگرێ، یاخود هاوڵاتیەكی داخ لە دڵ دوو جوێن ی دابێ.

خەرقەكە تەنها هەولێر نیە، سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری رەنگە ئاسانتر بێ، بە نمونە، ماوەیەك لەمەوبەر، كەسێك، بە سەیارەیەكی ئاڵتیما لە ناوچە كێشە لەسەرەكانەوە دێتە كفری، دواتر ژمارەی سەیارەكەی لا دەبات، ژمارەیەكی تەزویری لەسەر دادەنێ، ئەمە ژمارە تەزویرەكەیە ( ٨٨١٢٨)

بەم ژمارەوە دێتە كەلار، لە ناو جەرگەی كەلاردا، لەگەڵ دوو كەسی تر، موتابەعەی هاوڵاتیەك دەكەن، كە ٥٧ ملیون دیناری پارەی گەنم لە بانك وەر دەگرێ.

لە كامیراكاندا دیارە، هێندە بێ ترسن، خەریكە بە رۆژی نیوەرۆ لە بەردەم بانكدا، پەلاماری دەدەن بۆ پارەكە، دواتر موتابەعەی دەكەن ، تا لە شارەوانی دادەبەزێت، جامەكەی دەشكێنن، پارەكە دەبەن، بە و ژمارە تەزویرە، لە شار دەردەچن و دەگەڕێنەوە.

چۆن زانرا ژمارەكە تەزویرە؟
نەفس ژمارە بە مواسەفاتی جیاواز لە هەولێر هەبوە..
تەبعەن من وینەكانم بینینون، دزەكان، نە ماسكیان بەستووە، نە دەشترسن، ئەمە تێپەڕی و نەشگیران، ئەمشەویش كابرایەك بێ ماسك، بێ ترس، كەهەر بێ ماسكیەكەی پەیامە، یاخود بەو شێوە پەیامی پێدا نراوە، یان كابرا گێلە، كە لەناو جەرگەی سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیریدا، پەلاماری پەرلەمانتارێك دەدا و دەیداتە بەر چەقۆ، كەچی جێگری حكومەت و حكومەت بە جیا پەیام بڵاو دەكەنەوە و ئیدانە دەكەن، لەكاتێكدا نەدەبوو حەرفێك بڵێن، تا تۆمەتبارەكەیان نەگرتایە.

ئەو ئەمن و ئاسایشیەی شانازیان پێوە دەكرد، خەریكە ئەوەش نامێنێت.

دڵشاد ئەنوەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا