پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕه‌شنووسی كۆتایی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز ئاماده‌ده‌كات و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی ده‌كات.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕه‌شنووسی كۆتایی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز ئاماده‌كراوه و بۆ په‌سه‌ندكردنی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كرێت.
به‌وته‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌و ڕه‌شنووسه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت و پاشان ده‌كرێته پڕۆژه‌یاسا و بۆ ده‌رچوواندنی وه‌ك یاسا، ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت.
پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز یه‌كێك ده‌بێت له‌پڕۆژه‌یاسا گرنگه‌كانی عێراق، كه ساڵانێكه كورد داوای ده‌رچوونی ده‌كات، له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا هه‌وڵده‌درێت به‌شێكی زۆر له‌كێشه‌كانی په‌یوست به نه‌وت و گاز له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ڕێچكه‌ی یاسایی بۆ بدۆزرێته‌وه.