توركیا هەڵوێستی خۆی لەسەر هەوڵی كودەتاكەی ئەرمینیا دەربڕی

ئەم بابەتە 456 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، هەوڵی كودەتا لە ئەرمینیا تێكدەرانەیەو سوپای هیچ وڵاتێك مافی ئەوەی نییە كودەتا بەسەر حكومەتی وڵاتەكەیدا بكات و داوای لێ بكات لە دەسەڵات دوور بكەوێتەوە.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئیدانەی هەوڵی كودەتای ئەرمینیا دەكەن و دژ بە كودەتا و هەموو هەوڵێكی كودەتان جا لە هەر شوێنێكی جیهاندا بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسیستمی دیموكراسیدا شتێكی ئاساییە هاوڵاتیان رەخنە لە دەسەڵات بگرن و داوای دەستلەكاركێشانەوەی بكەن، بەڵام سوپا نەك هەر مافی كودەتای نییە، بەڵكو مافی ئەوەشی نییە داوای دەستلەكاركێشانەوە لە حكومەتێك بكات كە بە دەنگی خەڵك هاتووەتە سەر دەسەڵات.

چاوش ئۆغڵو باس لەوەدەكات، ئەمجۆرە هەوڵی كودەتایانە هەنگاوی تێكدەرانەن بۆ شێواندنی سەقامگیری ناوچەكە، بۆیە توركیا دژیان دەوەستێتەوە.

دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا رووبەڕووی رەخنەی تووند و خۆپێشاندانی وڵاتەكەی بویەوە، هاوكات سوپاسالاری ئەرمینیا داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیرانی كرد، ئەو داوایەش وەك هەوڵی كودەتا لە ئەرمینیا لێكدرایەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک