هێلکەیەکی ئاڵتونی بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

هێلکەیەکی ئاڵتونی ناوازەی عەیارە ٢٢، بەنرخی ٣١ هەزار جونیەی ئیستەرلینی دەفرۆشرێت، کە نرخەکەی لە نرخی سێ ساڵ پێش ئێستا زیاتر بوو.

هێلکەی کادبوری لە شاری لینکۆڵنشایر لەساڵی ٢٠١٧، لە زیادکردنێکدا بە نرخی ١٧هەزار و ٢٠٠ جونیەی ئیستەرلینی فرۆشرا، پاش مردنی خاوەنەکەی جارێکی دیکە دووبارە  بۆ فرۆشتن دانرا

بەپێی وردەکارییەکان دیزاین کردنی ئەم هێلکەیە بە فەرمی بۆ شاژن کراوە، لە ساڵی هەشتاکاندا، بە ئامانجی گەڕان بەدوای گەنجینەدا، هێلکەکە لە لایەن کۆمپانیای کادبوریەوە بۆ کێبرکێ لە ساڵی ١٩٨٣ دروست کراوە.

کۆمپانیاکە ١٢ هێلکەی ئالتونی لە سەرتاسەری بەریتانیادا شاردۆتەوە، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی شێکار کردنی مەتەڵەکانەوە بدۆزرێتەوە.

بەڵام هێلەکی سیانزەهەم گەورەتر لە ١٢ هێلکەکەیتر دروست کرابوو، تایبەت بوو بە دووکاندارەکان، لە زیاد کردنێکی کۆمپانیای بیتمان دا لە ستامفۆرد گریگ بیتمان ڕایگەیاند، کە فرۆشتنی هێلکەکە شانازییەکی نوێی بۆ مەزادخانەکەیان تۆمار کردووە.

کۆتا جار لە ڕێگەی مەزادەوە لەسەر ئۆنلاین، هێلکەکە بە نرخی ٣١ هەزار جونیەی ئیستەرلینی فرۆشرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا