ئینستاگرام تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئینستا گرام یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە سیستمی خواردنیان ناڕێکە

بەپێی بڵاو کراوەکان ئینستا گرام تایبەتمەندیەکی زیاد کردووە، کە یارمەتی لە ناڕێکی خواردن دەدات، کاتێک بەکارهێنەران لە سەر ئینستا گرام بە دوای ڕێکخستنی سیستمی خۆراکدا بگەڕێن ئەوا ئینستا گرام یارمەتییان دەدات چەندین لاپەڕەیان پێشان دەدات بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی ئەو بابەتە.

هەروەها کۆمپانیای ئینستاگرام ئاماژەی بەوە داوە کە، پلانی هەیە هێڵێک دابنێ بۆ ئەو کەسانەی داوای یارمەتی دەکەن سەبارەت بە ناڕێکی خواردن، هەروەها پلانی هەیە لەگەڵ شارەزایانی ئەو بوارە کار بکات تاوەک و ورەی خەڵک بەرز بکاتەوەو، هەوڵ بدات یارمەتییەکەی بە شێوەیەکی تەندروستانە بێت نەوەک زیان بەخش.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا