ئەمریكا بۆ ئێران: ئارامگرتنمان سنووری هەیە

ئەم بابەتە 85 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئارامگری ئەمریكا لەگەڵ ئێران لەسەر گەڕانەوەی بۆ گفتوگۆكان لەسەر ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 “سنوری هەیە”.

پرایس لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، هەنگاوەكانی ئێران لە بەزاندنی مەرجەكانی ڕێكەوتننامەكانی ناوكی و سنوورداركردنی پیتاندنی یۆرانیۆم وای كردووە، ئەمریكا بكەوێتە بەردەم تەحەدایەكی گەورەوە.

هەروەها جەختی كردەوە، ئارامگری ئەوان سنووری هەیەو ئەوەشی راگەیاند، بەڵام باوەڕمان هێناوە، كە كاریگەرترین ڕێگا بۆ دڵنیابوون لەوەی ئێران چەكی ئەتۆمی نەبێت دیپلۆماسییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەكۆتا هەنگاودا ئێران كارەكانی چاودێری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لەوێستگە ئەتۆمییەكانی سنوورداركرد، كە ئەوە كاردانەوەی دروست كردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک