كۆشكی سپی: بەم نزیكانە راپۆرتێك لەسەر كوژرانی خاشقچی بڵاودەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

كۆشكی سپی رایگەیاند، بەم نزیكانە راپۆرتی هەواڵگری لەسەر كوژرانی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی بڵاودەكەنەوە.

جێن پساكی وتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، كە ئیدارەی بایدن ڕاپۆرتێكی هەواڵگری لەسەر مردنی خاشقچی بڵاودەكاتەوە.

راشیگەیاند، بەڵگەنامەكان لەبارەی خاشقچییەوە نهێنین، بەڵام بەم نزیكانە بڵاویاندەكەنەوە.

جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی دیاری سعودی لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2018 لە روداوێكی تەمومژاویدا لە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ كوژراو تائێستاش تەرمەكەی نادیارە.

ئەو روداوەش لەسەر ئاستی جیهان كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێك زۆرێك رایانوابوو كە رووداوەكە بە ئاگاداری دەسەڵاتداری سعودییە بووە، چونكە خاشقچی بەردەوام رەنخەی توندی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا