حكومەتی هەرێم: گفتوگۆكانمان لەگەڵ بەغدا باشەو دەگەینە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، گفتوگۆكانیان لەگەڵ عێراق بەردەوامی هەیەو بەشێوەیەكی باش دەڕۆن بەڕێوە، هاوكات دڵنیاییدا لەوەی هەردولا دەگەنە رێككەوتن.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغداو گفتوگۆكان لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانیانەوە بەردەوامی دەبێت.

وتیشی، ” كۆمەڵێك پێشنار هەیە هەیە بۆ رێككەوتن، گفتوگۆكان ئیجابیەو دڵنیاین دەگەینە رێككەتنن چونكە بەغدا جددییە و ئێمەش دەمانەوێت رێكبكەوین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەیانەوێت بودجە بەشێوەیەكی یەكسان مافی گشت لایەك دابین بكات.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەئێستادا تەواوی بڕگەو ماددەكانی بودجە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە پێداچونەوەی پێدا كراوەن بەڵام تەنها بەشە بودجەی هەرێم ماوە یەكلایی بكرێتەوە.

چاوەڕوانیش دەكرێت بەهۆی نزیكبونەوەی بۆچوونی لایەنە شیعییەكانەوە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پشكی هەرێمیش یەكلایی بكرێتەوەو پرۆژە یاساكە بخرێتە دەنگدانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا