ئه‌مشه‌و ریاڵ بێ‌ هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات

ئەم بابەتە 87 جار بینراوە

پۆله‌تیك سپۆرت

ئه‌مشه‌و له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رووبه‌رووی یانه‌ی ئه‌تڵه‌نتای ئیتاڵی ده‌بێته‌وه‌، تا ئێره‌ ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی زێدان دروستكردووه‌، به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نیوه‌ی تیمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی نین، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ به‌بێ‌ هێرشبه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌بێت یاریی بكات، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری بۆ یانه‌كه‌ هه‌یه‌.

ئه‌وانه‌ی ئه‌مشه‌و ناتوانن ئاماده‌بن بریتین له‌:
هه‌ریه‌كه‌ له‌ (كریم بنزیما و ڕامۆس، هازارد، ڤاڵڤێردی، مارسیلۆ، ڕۆدریگۆ، ئیدێر میلیتاو)، به‌ڵام هیچیان هێنده‌ی ئاماده‌نه‌بوونی كریم زیانی بۆ تیپه‌كه‌ نییه‌، چونكه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولی ئیسپانی 12 گۆڵی كردووه‌ له‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌ چوار گۆڵی هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش زیانی زۆری بۆ ئه‌نجام و ئاستی یانه‌ی مێره‌نگی ده‌بێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا دوو یاریزانی ئەتلانتا زاباتا و موریل ئەم وەرزە 30 گۆڵیان تۆمارکردووە، ‏19 یاریزانی ڕیاڵ مدرید کە لەپێکهاتەی ئەمشەوی بەرامبەر ئاتلانتا بەشدارن لەم وەرزە تەنیا 23 گۆڵیان تۆمارکردووە و ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی خراپه‌ بۆ زێدان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک