ڕێگاکانی کەمکردنەوەی ئازاری ددان بە چارەسەری سروشتی

پۆڵەتیک پرێس

بێگومان ئازاری ددان یەکێکە لەو ئازارانەی کاتێک توشی دەبیت، بە تەواوەتی بێتاقەت و نیگەرانت دەکات بەڵام لە ڕێگەی چەند چارەسەرێکی سروشتیەوە دەتوانیت ئازارەکانت کەم بکەیتەوە کە ئەمانەن.

١-شوشتنی دەم و ددان بە ئاو و خوێ، کەوچکێک خوێ بکەرە ناو کوپێک ئاوی گەرم غەرغەرەی پی بکە ڕاستەوخۆ ئازارت کەم دەکاتەوەو هەکردن کەم دەکاتەوە.

٢-مێخەک، دەنکێک مێخەک بخەرە سەر ئەو دانەی کە ئازاری هەیە ئازارەکەی کەم دەکاتەوە، یاخود دەتوانیت زەیتی مێخەک بخەیتە سەر لۆکەیەک و لەسەر دانەکە دایبنیت، سودێکی باشی بۆ هەوکردنی پوکەکە هەیە

٣-جاترە، بەهی ئەوەی دژە ئۆکسان و دژە بەکتریایە، یارمەتیدەرێکی باشی کەم کردنەوەی ئازاری ددانەکانە، هەروەها دەتوانیت زەیتەکەی بەکار بهینیت بۆ چارەسەر

٤-پارچە سەهۆڵ، دەتوانیت پارچەیەک سەهۆڵ لەسەر ڕوومەتت دابنێیت بۆ ئەوەی گەرمبوونی دەم وچاوت و ئازار و ئاوسانی پوک کەم بکاتەوە

٥-هەنگوین و دارچین، کەوجکێک هەنگوین و کەوچکێک دارچینی تیکەل بکە تاوەک هەویرێکی لێدێت، پاشان ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار بەکاری بهێنە تا ئازارت کەم دەبێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا