لە چیاکانی هیمالایا ئامێرە سیخوڕیەکان لافاویان دروست کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە گوندێکی چیاکانی هیمالایای هیندی، دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بڕاوایان وابوو، کە کەل وپەلە ئەتۆمیەکان لە ژێر ئەو سەهۆڵبەندانی ئەو چیایەدا دانراون کە تێیدا ژیاون، لە مانگی شوبات دا لە شاری ڕەین لافاوێکی گەورە دروست بوو لە گوندێکی کشتوکاڵی چیاکە کە ٢٥٠ ماڵی تیادا نیشتەجێبوو، خێزانەکانی گوندەکە ترسان و دەنگۆی ئەوە بڵابۆوە کە بۆمبە نەوەویەکان تەقیونەتەوەو بوونەتە هۆی دروست بوونی لافاو.

بەپێی ئەو وردەکاریانەی بڵاوبۆوە، زانایان پێیان وابوو تێکشکانی سەهۆڵەکان بووە هۆی کوشتنی زیاتر لە ٥٠ کەس لە ویلایەتی ئۆتاراخەندی هیمالایا، بەڵام زۆرێک باوەڕیان بەو قسانە نەبووەو داوایان لە حکومەت کردووە لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکات.

سەرەڕای ئەمانەش چیرۆکێکی کۆن هەیە دەربارەی سیخوڕی کردن کە خەڵکی ئەو ناوچەیەی زیاتر نیگەران کردووە، چیرۆکەکە دەربارەی ئەوەیە، کە ئەمریکا لە دەیەکانی ساڵی ١٩٦٠دا هاوکاری هیندستانی کردووە بۆ پەرە پێدان بە ئامێرەکانی چاودێری و هێزی نەوەوی لە سەرتاسەری هیمالایادا، بۆ سیخوڕی کردن بەسەر تاقیکردنەوە نەوەوی و موشەکیەکانی چین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا