ئێڵ جی ڕەتی دەکاتەوە واز لە مۆبایلە نوێیەکەی بهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ڕاپۆرتەکان کۆمپانیای ئێڵ جی بڕیاری داوە کە دروست کردنی مۆبایلی LG Rollabe ڕادەگرێت.

لە ڕاپۆرتەکان دا ئاماژە بەوە کراوە، کە کۆمپانیای ئێڵ جی دەیەوێت مۆبایلێکیتر بە شێوەیەکی باشتر بەرهەم بهێنێت تاوەکو پارەیەکی زۆر لە بازرگانی مۆبایلدا لە دەست نەدات، هەروەها بڵاوکرایەوە کە دوای لەو کۆمپانیایانە کردووە کە پارچە جیاوازەکانی مۆبایلەکە دروست دەکەن، دروست کردن ڕابگرن، پێدەچێت کۆمپانیاکان لە بەرمبەردا داوای قەرەبوو بکەن، بۆ ئەو کارانەی ئەنجامیان داوە.

بەڵام وتەبێژی کۆمپانیای ئێڵ جی، نکوڵی کرد لەوەی هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە لەسەر مۆبایلی ئێڵ جی ڕۆلەیبڵ نەدراوە

هەروەها ڕایگەیاند کە دروست کردنی مۆبایل لە لایەن کۆمپانیاکانەوە بەردەوام لە گەشە کردن دایە، بەڵام بە وردی پلانەکانی بۆ دروست کردنی مۆبایل ئاشکرا نەکردووە.

لەساڵی ٢٠٢١ دا، کۆمپانیای ئێڵ جی ئاشکرایکرد، کە مۆبایلی نوێی ڕۆلەیبڵ دروست دەکات بە شاشەیەکی نوێ و قەبارە گەورەو سەرنجی زۆربەی بەکارهێنەرانی مۆبایلی زیرەکی ڕاکێشا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا