گەنم ڕێگە لەم جۆرانەی شێرپەنجە دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

زۆربەمان دەزانین گەنم چیە و بۆچی بەکار دێت، یەکێکە لە کۆنترین خۆراکەکان کە سەرەتا لە ناوچەکانی ئەوروپا دۆزراوەتەوە دواتر بە جیهاندا بڵاو بۆتەوە بە هۆی ئەو سودانەی هەیەتی لە دروست کردنی چەندین جۆر خواردندا بەکار دەهێنرێت.

سودە تەندروستیەکانی گەنم لەمانە پێکدێت

Sohati - هل خبز الحنطة يسمن

١-یارمەتیدەرێکی باشی کێشەکەانی کۆ ئەندامی هەرسە، هەروەها سودێکی باشی هەیە بۆ کاتی قەبزی یاخود ئەو غازات و هەوایانەی لە ناو سک دا دروست دەبێت، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، یارمەتی ئاسانکردنی جوڵەی خۆراک دەدات لە ناو ڕیخۆڵەدا.

٢-یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات بە تایبەتی، گەنمی ڕەش چونکە وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێر بوون بکەیت.

٣-پارێزگاری دەکات لە توشبوونت بە وەرەمی شێرپەنجە بە تایبەت مەمک، کۆڵۆن، پرۆستات، گەدە.

٤-ماسولکە دروست دەکات، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە، دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی گۆشتی سور یان سپی، واتە بە سودە بۆ ئەو کەسانەی ڕووەکین و گۆشت ناخۆن دەتوانن سود لە پرۆتینەکەی وەربگرن

٥-پەستانی خوێن کەم دەکاتەوەو، ئاو شلەی جەستە پاک دەکاتەوە کە لە ناوچەی کەمەردا کۆ بوونەتەوە.

٦-وزەیەکی زۆر بۆ لەش دابین دەکات دەبێتە هۆی گەرمبوونەوەی جەستە بە تایبەت لە وەرزی زستان دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا