نوسینی هه‌وراز كاوه
چه‌ند جارێكه خولی كوردستان به‌هۆی كێشه‌وه ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه شتێكی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی قسه له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ راوه‌ستانی خولی نایاب یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به ئه‌نجامدانی یاریی دۆستانه، كه ئه‌مه به هیچ كلوجێك كارێكی لۆژیكانه نییه، بۆیه پێویسته راهێنه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هه‌رێم كه‌لاری له‌وه تێبگات یاریكردنی دۆستانه له‌كاتی به‌شداری تیم و یانه‌كان له خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا كاره‌ساتی زۆر ده‌خولقێنێت، كه ماوه‌یه‌كه به‌بێ بیركرنه‌وه ئه‌و راهێنه‌ر ئه‌مكاره دووباره ده‌كاته‌وه.
من حه‌قم به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نییه تۆپی پێ لێره چۆنه، به‌ڵام یاریكردن له ساوپاولۆ و چه‌مچه‌ماڵ هه‌ر یارییه و مرۆڤ ده‌یكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره جیاوازه به‌رێوه‌بردنی عه‌قڵیه‌ت و ئیداره‌دانی ئاستی یاریزان و یارییه‌كانه و گه‌شه‌ی زاستی تاكی ئێمه‌یه بۆ وه‌رزش.
بۆچی نابێت تیپ له‌كاتی به‌شداری و وه‌ستانی خوله‌كاندا یاریی بكات؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌م چه‌ند خاڵه ساده‌یه‌یه.
1. دوای كه‌مپی مه‌شق و راهێنان یاریی دۆستانه ده‌كرێت و پلانی یاریی به یه‌كجاری داده‌نرێت و چیتر راهێنه‌ر ناگه‌رێته‌وه بۆ دۆخی پێشوو.
2. یارییه دۆستانه‌كان پێش ده‌سپێكردنی خوله‌كان ده‌كرێت، كه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ڕووی ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌وه یاریزان و تیپه‌كه ئاماده ده‌كرێت و دواتر به‌هێزه‌وه ده‌چنه نێو خوله‌كانو چی پێویسته بۆ یاریزانه‌كان ئاماده ده‌كرێت.
3. پێش ده‌سپێكردنی خوله‌كان ئاساییه له‌گه‌ڵ هه‌ر تیپێك یاریی بكه‌ی، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌هێز نین، تا راهێنه‌ر به باشی بتوانێت خاڵی هێز و لاوازی تیپه‌كه‌ی و ئاستی یاریزانه‌كانی به باشی بزانێت، دواتر به‌پێی كات له‌گه‌ڵ تیپه به‌هێزه‌كان ركابه‌ریان پێ ده‌كات و زیاتر پێكهاته‌ی خۆی داده‌رێژێته‌وه.
4. له‌كاتی به‌شداری خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان و له‌كاتی پشوودا نابێت تیپه‌كان یاریی دۆستانه بكه‌ن، چونكه ئه‌مه زیاتر پلانی راهێنه‌ر ئاشكرا ده‌كات و یاریزان ماندوتر و رێژه‌ی پێكان له تیپه‌كه‌دا زیاتر ده‌كات، كه دوورنییه به‌هۆی ئه‌و یاریانه‌وه له‌رووی جه‌سته‌یی و ده‌رونییه‌وه، یان به‌هۆی دروستبوونی كاره‌سات تیپه‌كه به‌ته‌واوی داڕوخێت و نه‌گه‌رێته‌وه كاتی ئاماده‌كارییه‌كان.
5. ئه‌گه‌ر یارییه‌كان بۆ دڵرازیكردنی ئه‌و یاریزانانه‌یه له یارییه‌كاندا به‌شداری ناكه‌ن، راهێنه‌ر پێویسته بوێر بێت و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانانه بێت ئاماده نین له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشن.
6. هه‌موو راهێنه‌ره جیهانییه‌كان ده‌یانه‌وێت سوود له ماوه‌ی پشووی وه‌رزه‌كان و خوله‌كان وه‌ربگرن، تا به باشترین شێوه له رێگای مه‌شق و راهێنانه‌وه ئاماده‌كاری زیاتر بكه‌ن.
له هه‌موو ئه‌مانه خراپتر یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له خولی نایاب یاریی ده‌كات، كه‌چی راهێنه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه له‌گه‌ڵ تیپه پله یه‌ك و دووه‌كان یاریی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌رووی زانستی وه‌رزشییه‌وه شتێكی خراپه و نه‌پاراستنی هه‌یمه‌نه‌ی یانه‌كه‌یه وه‌كو تیپێكی نایابی گه‌وره، بۆیه هیچ پیویست ناكات تیپێك به ئه‌نجام و پلان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتۆته ریزی باڵاكان، تۆ جارێكی دیكه بیگه‌رێنێته‌وه سه‌ر ئاستی تیپه بچووكه‌كان و قورسایی خۆت نه‌زانی.