فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك رۆژنامەنووسی دیكه‌ ده‌رده‌چێت

پۆڵەتیك پرێس
بەتۆمەتی “كاری سیخوڕی و تێكدانی ئارامی هەرێم” فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك رۆژنامەنووس و چالاكوان و هەڵسوڕاوی گۆڕان دەردەچێت.

لەوبارەوە دیفاع هەركی رۆژنامەنووس هەواڵەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند،”لە رۆژی 16ی شوبات لەكاتی دادگایی كردنی رۆژنامەنووس و چالاكوانەكانەكانی بادینان، ناوی من و چەند كەسێكی دیكە لە هەمان دۆسییەدا هێنرابوو، بەڵام ئێمە بابەتەكەمان بەهەند وەرنەگرت و وتمان رەنگە تەنها قسەیەك بووبێت و كرابێت”.

ئەو رۆژنامەنووسە وتی:”نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە23ی شوبات لەلایەن چەند كەسێكەوە ئاگاداركرامەوە كە پێویستە بەزووترین كات هەولێر بەجێبهێڵم و خۆم بگەیەنمە سلێمانی، منیش دەست بەجێ‌ ماڵم بەجێهێشت و بەرەو سلێمانی بەرێكەوتم، چونكە ترسم لەوە هەبوو دەستگیربكرێم و ماوەیەكی زۆر لە زیندان بهێڵدرێمەوە”.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكراشیكرد، لەگەڵ ناو هێنانی وەك تۆمەتبار دوو كەسی دیكەش تۆمەتیان ئاراستەكراوە كە بریتین لە هەریەك لە جەلال تەحسین بەهادین هەڵسوڕاوی گۆڕان، قەیدار حوسێن كارگێڕی بازنەی ئاكرێی گۆڕان، ئەوانیش هاتوونەتە شاری سلێمانی.

جێی ئاماژەیە رۆژی دووشەممە 22ی شوبات ئەیهان سەعید ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگه‌یاند، بە تۆمەتی ئەوەی زانیاری لەسەر دادگایی كردنی چالاكوان و رۆژنامەنووسەكانی بادینان داوەتە رێكخراوە بیانییەكان فەرمانی دەستگیركردنی بۆدەرچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا