پۆله‌تیك سپۆرت
دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له یاریی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پێشانیدا ئه‌وه مباپی یاریزانی یانه‌ی پاریسان جێرمان زیاتر چاوی یانه‌ی ریاڵی چۆته‌سه‌ر و خودی خۆیشی ده‌یه‌وێت روو بكاته خولی ئیسپانی و له‌وێ زیاتر ده‌ركه‌وێت.
به‌ڵام گوشاری سه‌ر یاریزانه‌كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه پاریسییه‌كه‌وه زیاتر بووه و هه‌ر چۆنێك بێت ده‌یانه‌وێت به مانه‌وه رازی بكه‌ن، به‌ڵام له‌ژێر گوشاری هه‌موویان مباپی دوو مه‌رجی بۆ یانه‌كه‌ی داناوه به‌مشێوازه.
مەرجی یه‌كه‌می ئاسکەكه داراییه‌و داوای کردووە بۆندەکەی لەگەڵ نیمار هاوتا بکرێتەوە، ئەم داواکاریه‌ی چاوەڕوانکراوبووە و بەرپرسانی پاریس ڕەزامەندیان لەسەر نیشانداوە و كه‌مێك له‌سه‌ر خاڵی دووه‌م نیگه‌رانن.
خاڵی دووەم دانانی بەندێکه لە گرێبەسته تازه‌كه‌ی، تا بەهۆیەوە یاریزانی ناوبراو بتوانێت لە هەر ساتێکدا پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات و تیپه‌كه‌ش به‌وه رازی نین.