بە ڤیدیۆ..لە سعودیە دەست درێژی دەکرێتە سەر ژنێک

 

پۆڵەتیک پرێس

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سعودیە لە ڕێگای کامێراکانی چاودێریەوە تۆمار کرا تیایدا لە لایەن سێ گەنجەوە دەست درێژی دەکرێتە سەر پێنج ژن دوای بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆکە توڕەییەکی زۆر لە ناو خەڵک دا دروست بوو.

ڤیدیۆکە لە کامێرای چاودێری دوکانێکەوە تۆمار کراوە، ئەو ساتە نیشان دەدات کە گەنجەکە دەست درێژی دەکاتە سەر ژنەکەو پاڵی پێوە دەنێت، چالاکوانان ئەو وڵاتە داوای لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە کردووە، بۆ سزادانی ئەنجامدەری ئەو کارە.

داواکاری گشتی سعودیە دوای بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆکە، فەرمانی دەستگیر کردنی گەنجەکەی دەرکرد، ٣٠ خولەک بەسەر بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆکە تێنەپەڕی گەنجەکە دەستگیر کرا

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە ژنەکە ڕوونکردنەوەی دا، دەربارەی هەراسانکردنی لە لایەن گەنجەکانەوەو وتی کە نەیتوانی کاردانەوەم نەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا