پۆڵەتیک پرێس
لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان چەند ڕێگایەک پێشان دەدەن، بۆ پاراستنی سیستمی بەرگری لەش بۆ بەهێز کردن و تەندروست کردنی بە شێوەیەکی سروشتی.
ڕێگاکانیش بەم شێوەیەن
یەکەم-خواردنی خۆراکی تەندروست
هەندێک خۆراک یارمەتی بەهێز کردنی سیستمی بەرگری دەدات وەک، ترشەکان کەرە، بروکولی، سیر، سپیناخ.
دووەم-ڕاهێنانی وەرزشی رێکخراو
ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی ڕێک و پێک بە شێوەیەکی ڕێکخراو پارێزگاری لە کێشت دەکات و کۆ ئەندامی بەرگری بەهێز دەکات.
سێیەم-نوستنی بە شێوەیەکی تەواو و ئاسودە.
لە ئەنجامی زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان، نوستنی تەواو لە کاتژمێری شەودا کۆ ئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات کار لەسەر بەرگری لەش دەکات کە بەرپرسە لە هۆکاری هەندێک نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان.
چوارەم-زیادە ڕەوی لە جگەرە کێشان
جگەرە کێشان بە شێوەیەکی زیاد زیان بە کۆ ئەندامی بەرگەری دەگەیەنێت، کاریگەری لەسەر بێهێز کردنی دەبێت بەرامبەر نەخۆشیەکان
پێنجەم-دڵە ڕاوکێ و دوودڵی
ئایا هەست بە خەمۆکی ئەکەیت؟ باری دەروونی بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری زۆری هەیە لەسەر تەندروستیت، بێهێزکردنی سیستمی بەرگری
شەشەم-ڤایتامینەکانی تەواوکەری خۆراک
یارمەتیەکی زۆر لە ڤایتامین و دژە ئۆکسانەکان وەردەگریت، ڤایتامین سی و بی ٦ و ئی یارمەتیدەرێکی زۆر باشی کۆ ئەندامی بەرگرین
حەوتەم-چێژوەرگرتن
هەست کردن بە گەشبینی، سیستمی بەرگری بەهێز دەکات، کارکردن لەسەر هیواو ئامانجەکان ئەنجامی بەهێزبوونی کۆئەندامی بەرگری لێدەکەوێتەوە.
هەشتەم-پێکەنین
ئایاپێکەنین سودی هەیە بۆ کۆ ئەندامی بەرگری، پێکەنین کاریگەریەکی زۆر باشی هەیە بۆ بەهێز کردنی سیسمی بەرگری لەش وە کەمکردنەوەی توشبوونت بە نەخۆشی.