بۆ ئەوەی پشوو بدات خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێک خۆی رادەستی پۆلیس دەکات، بۆ ئەوەی کاتی زیاتر لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر ببات کە لەگەڵیان ئەژی بە هۆی کوارنتینەوە.
پۆلیس ڕایگەیاند پیاوەکە لە لایەن زیندانەوە داواکراوە، لە بنکەی پۆلیسی بۆرگیس هێڵ لە شانشینی یەکگرتوو، دوای ئەوەی هەندێک ئارامی لە ناوچەکە تێکداوە.

یەکێک لە پشکنەرەکانی پۆلیسیش وتی، کە ئەو پیاوە وتویەتی باشترە لەگەڵ ئەو کەسانە بژیم کە ژیانم لەگەڵ بەسەربردوون بۆیە ئەمەوێت لە زیندان بم مەبەستی ئەوەیە کە لەگەڵ خەلکدا بێت لە زیندان پێی باشترە لەوەی لە دەرەوە ئازاد بێت و تەنها بێت.

بەپێی ئەو توێژینەوانەش کە لە مانگی ئۆکتۆبەردا ئەنجام درابوو، دەرکەوت لە ٪٥٣ ی خەڵک توڕەبوونی خۆیان دەربڕیوە دەربارەی ئەو ڕەفتارانەی خەڵک ئەنجامی دەدەن لە کاتی کوارنتینەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا