جوانترین شێوازەکانی نینۆک بۆ بەهاری ئەمساڵ

ئەم بابەتە 42 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕەنگ و نەخشی بۆیەکانی نینۆک ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە جوان دەرخستنی دەستەکاندا، چەند شیوازێکی بۆیە بۆ بەهاری ئەمساڵ:

-ڕەنگ کردنی نینۆکەکان بە بۆیەی سپی و ڕەش

أظافر باللونين الأبيض والأسود (الصورة من إنستقرام)
یەکێکە لە جوانترین رەنگەکان بۆ بەهاری ئەمساڵ، بە نەخشی ناسک و جیاواز جوانییەکی زۆر بە دەستەکان دەبەخشێت.

– ڕەنگ کردنی نینۆکەکان بە بۆیەی قاوەی چوکلێتی

المناكير البني الشوكولاته (الصورة من إنستقرام)
ڕەنگی قاوەی چوکلێتی لەگەڵ هەموو ڕەنگی پێستێکدا دەگونجێت و یەکێکە لە ڕەنگە جوانەکان بۆ ئەمساڵ.

-نینۆکی سەوزی فەڕەنسی

المناكير الفرنسي الأخضر (الصورة من إنستقرام)
ڕەنگێکی جوان و گرنگە بۆ بەهاری ئەمساڵ، بۆ ئەم شێوازە دەتوانیت پێنج ڕەنگ سەوزی جیاواز بەپێی کاڵ و تۆخی بەکاربهێنرێت.

-نەخشکردنی نینۆکەکان بە چەند جۆرێکی جیاواز

أظافر مزينة بعدة رسومات (الصورة من إنستقرام)
بەکارهێنانی چەند نەخشێکی جیاواز یەکێکە لە مۆدێلە جوانەکان بۆ ئەمساڵ، بەڵام دەبێت ئەو ڕەنگانەی هەڵیدەبژێریت لە یەک خێزان بن و بەیەکەوە بگونجێن.

-نەخشی پڵنگی بە ڕەنگی کراوە

نقشة حيوان الفهد بألوان النيون (الصورة من إنستقرام)
ڕەنگە کراوەکان یەکێکن لە جوانترین ڕەنگەکانی ئەمساڵ، بەتایبەتی ئەگەر بە نەخشی پڵنگی لەسەر نینۆکەکان بێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک