هۆڵەندا 150 راوێژكار رەوانەی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی پاراستنی بنكە سەربازییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانانیان لە هەرێم، هۆڵەندا 150 راوێژكاری سەربازیی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردو ئێستا لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر جێگیر كراون.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، ئەو ڕاوێژكارانە چەند رۆژێكە لەناو فڕۆكەخانە نیشتەجێبوون و دەستیان بە ئەركەكانیان كردووە.

وتیشی، “ئامانجی هاتنی ئەو راوێژكارانە بۆ بەرپرسیارییەتی پاراستنی بنكە سەربازییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانانە لە نێو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر”.

جێگیركردنی ئەو ڕاوێژكارە هۆڵەندیانە دوای هێرشە موشەكیەكەی شەوی 15ی شوباتی ئەمساڵ دێت، كە چەند مووشەكێك ئاراستەی هەولێر كران و بەهۆیەوە بەڵێندەرێك و هاوڵاتییەكی مەدەنی كوژران و هەشت بەڵێندەری مەدەنی دیكە و سەربازێكی ئەمریكیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا