شەش نیشانە دەری دەخات کە ڤایکسینەکە کاریگەری هەبووە

پۆڵەتیک پرێس

دوای پێشنیار کردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە بزانی کاریگەرییە لاوەکیەکانی و نیشانەکانی چین، لەڕێگەی ئەم شەش خاڵەوە، وەک دەزانین ڤاکسینەکە جۆری جیاوازی هەیە کە لە کاتی بەکارهێنانیدا کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە دەردەکەوێت.

یەکێک لە کاریگەرییەکانی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تا، هەروەها توشبوونی هەندێک ئازار لە ناوچەی قۆڵ و هەوکردن بۆ ماوەیەکی کاتی، ئاماژە بەوەش دراوە کە کاریگەرییە لاوەکیەکانی ڤاکسینی یەکەم زۆر زیاترە بە بەراورد بە ڤاکسینی جۆری دووەم
شارەزایانی بواری تەندروستیش پێیان وایە کە ئەو کاریگەرییانە تەنها چەند نیشانەیەکی سروشتین، کە لەشت وەک وەڵامێک بۆ پێشاندانی کاریگەری ڤایرۆسەکە پێشانی دەدات، بەرچاوترینیشیان ئەم نیشانانەن

١-هەست کردن بە ئازار، هەندێک ئاوساوی و سوربوونەوە

٢-ئازار ئەچێژی لەو کاتەی ڤاکیسنەکەت لێدەدرێت

٣-هەست کردن بە ماندووێتی

٤-سەرئێشە

٥-هەست کردن بە ئازار لە ماسولکەکان و جومگەکان
٦-موچڕکە، لەرز

هەندێک ئامۆژگاری یارمەتیدەرت دەبێت بۆ کەم کردنەوەی کاریگەرییە لاوەکیەکانی ڤاکسینەکە

١-بەکار هێنانی هەندێک دەرمان وەک ئیبۆ پرۆفین، ئەسپرین، هیماستین بەڵام دوای ڕاوێژ کردن بە پزیشک

٢-بە پارچەیەک قوماشی سارد شوێنی کوتانەکە بسڕە

٣-قۆڵت بجوڵێنە بۆ کەمکردنەوەی ئازار

٤-هەندێک شلەمەنی بخۆرەوە، جل و بەرگێک لەبەر بکە ئازارت نەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا