پۆڵه‌تیك پرێس:
بە تۆمەتی بەرگریکردن لە دەستگیرکراوانی بادینان ئەیهان سەعید، یٔەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست پۆڵه‌تیك پرێس كه‌وتووه، لەلایەن سەرۆکایەتی (دادگای تێهەڵچونه‌وه‌ی ناوچەی هەولێر-دادگای تاوانی هەولێر2) بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ئەیهان سەعید، ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌رچووه، ئه‌ویش بەتۆمەتی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریی لەسەر کەیسی دەستگیرکراوەکانی بادینان بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مڕۆڤ، باڵیۆزخانە و کۆنسوڵی وڵاتان لەهەرێم و بەغدا، بە تایبەت کۆنسۆڵخانەی ئەمریکا.
ئەیهان سەعید، برای شڤان سه‌عید، یه‌كێك له سزادراوانی كه‌یسی چالاكوانانی بادینانه، كه ڕۆژی 2021/2/16 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێره‌وه له‌گه‌ڵ چوار چالاكوانی دیكه‌دا به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزادران.
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌یهان سه‌عید له‌كاتێكدایه، ناوبراو دانیشتوی دهۆکە، بەڵام بڕیارەکە لەلایەن دادگای تاوانی هەولێرەوە دەرچووه.