خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەییەکانی بە سەرجەم بەشەکانەوە بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا خشتەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی (خولی دووەم)ی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەكە، لە 1ی ئەیلول (ڕۆژی سێ‌شەممە) یەكەم تاقیكردنەوەی خوولی دووەم دەستپێدەكات و لە 10ی ئەیلول كۆتایی دێت و هەر ڕۆژێكی تاقیكردنەوە بەر پشووی فەرمی بكەوێت ناكرێتە پشوو، بەڵكو تاقیكردنەوەكان وەك خۆیان ئەنجام دەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا