ڕانجنیك بۆ نەچوو بۆ میلان

پۆڵەتیكسپۆڕت
ڕاڵف ڕانجنیك ڕاهێنەری ئەڵمانی ناسراو و بەڕێوەبەری هونەری كۆمەڵەی یانەكانی ڕید بۆڵ هۆكاری پشت نەچوونی بۆ گرتنە دەستی ئەركی ڕاهێنانی یانەی AC میلانی ئیتاڵی ئاشكرا دەكات.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیای وڵاتەكەی ڕاهێنەرە ئەڵمانییە بە ئەزموونەكە دەڵێت: من بە شتێكی باشم نەزان ڕوو لە یانەی میلان بكەم تەنها لە بەر ئەوەی كار بكەمەوە و ببمەوە بە ڕاهێنەر.

ئەو ڕاهێنەرە ناودارە وتیشی: لە پاش دەست پێ كردنەوەی یارییەكان میلانمان بینی چ ئاستێكی پێشكەش كرد و چۆن یاری دەكرد بۆیە من بە پێویستم نەزانی شتێك بكەم ئەو دۆخە بشێوێنێت.

لە كۆتاییشدا وتی: بە هاندەرێكی میلان بڵێ‌ پیۆلی یان ڕاڵف ڕانجنیك بێ دوو دڵی پێت دەڵێت پیۆلی هیچ كێشەی نییە ئیتر ئەوی تر چ پێویستە هەر بۆیە منیش هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم لەگەڵ ستیڤانۆ پیۆلی.

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک