یەمەن.. پزیشکێکی ددان لەسەر شەقام لە خاچ دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

چەکدارەکانی رێکخراوی قاعیدە پزیشکێکی یەمەنی لەسەر شەقام لەسێدارە دەدەن و بەدیوارێکەوە لە خاچی دەدەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئەو وڵاتە، چەکدارەکانی رێکخراوی قاعیدە ئەو پزیشکە دەستگیردەکەن و دوای لێکۆڵینەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەکەن، بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر چەکدارەکانیانەوە بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە.

ئەو پزیشکە ناوی مزەفەر محەمەد سەیف یوسفییە و تەمەنی 40 ساڵەو ماوەی 10 ساڵە لە شاری سومعەی رۆژهەڵاتی پارێزگای بەیزا کلینیکی چارەسەری ددانی هەیە هەیە، بەڵام دوای ئەوەی چەکدارانی قاعیدە بە بیانووی سیخوڕیکردن دەستگیری دەکەن، لە خاچی دەدەن و وێنەو ڤیدیۆکەشی بڵاودەکەنەوە.

چەکدارانی قاعیدە لەسەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەو پزیشکە بڵاودەکەنەوە کە سیخوڕی لەسەر سەرکردەو جومگە بنەڕەتییەکانی قاعیدە کردووەو رێنوێنی فڕۆکەکانیشی کردووە بۆ لێدان لە ئامانجەکانیان، بەڵام دەسەڵاتدارانی یەمەن ئەو دانپێدانانە بە فشار ناودەبەن و باس لەوە دەکەن کە پزیشکەکە ناچارکراوە ئەو قسانە بکات.

چەکدارانی رێکخراوی قاعیدە لەدوای ساڵی 2014ەوە کاتێک بواری ئەمنی ئەو وڵاتە بۆشایی تێدەکەوێت چالاکییەکانیان چڕدەکەنەوە، جگەلەوەش لەلایەکی دیکەشەوە چەکدارانی حوسییەکانیش سەنعاو چەند شارێکی تر کۆنترۆڵ دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا