پۆله‌تیك سپۆرت
یاریزانی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی ئێرلینگ هالاند مه‌رج بۆ یانه‌كان داده‌نێت و له‌وباریه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بریكاری كاره‌كانی كردووه.
رۆژ دوای رۆژ ئاستی هالاند گه‌شه ده‌كات و له یاریگاكان گۆڵی زیاتر تۆمار ده‌كات، هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ردا به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه میسی و رۆناڵدۆ له گۆره‌پانه‌كانی تۆپی پێ پاشه‌كشه‌یان كردووه.
به‌و هۆیه‌وه یانه‌كان چاویان بریوه‌ته ئاستی هالاند و مباپی، به تایبه‌تی به‌رشه‌لۆنه و ریاڵ، هه‌روه‌ها هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌كه‌ش خۆیان حه‌زیان له ركابه‌رییه له خولی لالیگا.
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییه‌كان هالاند مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی ئاگادار كردۆته‌وه نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایلێکردوون بیر لە مووچەیەکی گەورتر بکاته‌وه.
مەرجی نوێی هالاند بۆ ئەو یانەیەی دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات، مووچەیەکی 18 ملیۆن یۆرۆیی دەبێت و ماوەی گرێبەستەکەیشی 5 ساڵ بێ.