سودەکانی کاکا بۆ نەخۆشی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

ئایا کاکا سودی هەیە بۆ نەخۆشی شەکرە، لێرەوە سودەکانی کاکا بۆ نەخۆشی شەکرە ڕوون دەکەینەوە، لەبەر ئەوەی چەند سودێکی باش و دیاری هەیە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤایتامینەکانی ئەی سی، ڤایتامینەکانی کۆمەڵەی بی بە تایبەتی بی ٦، ڕیشال و مەنگەنیز.

سودەکان بریتین لە

١-ڕێکخستنی ئاستی گلۆکۆز لە خوێندا، بەکارهێنانای میوەی کاکا چارەسەری بەرزی ئاستی شەکر دەکات لە خوێندا، مەترسی کاریگەرییە لاوەکیەکان لە خوێندا کەم دەکاتەوە، کاکا بەهۆی بوونی پێکهاتەی کیمیایی تیایدا، ڕێگە لە ئەنزیم و کاربۆهیدراتەکان دەگرێت و ناهێڵێت بگۆڕێن بۆ شەکر لە کاتی هەرس کردن دا.

٢-ڕێگە لە نەخۆشی شەکرە دەگرێت و کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەم دەکاتەوە، توێکڵی میوەی کاکا چەند توخمێکی تێدایە لەوانە ڤلافیندی کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە بەرامبەر نەخۆشی شەکرە، ئەم پێکهاتانە یارمەتی پاراستنی خوێن دەدات لەو چەوریانەی کە دەیخۆیت و لەگەڵ شەکری خوێندا تێکەڵ دەبن، بە هۆی ئەوەی دژە ئۆکسانی زۆری تێدایە یارمەتی کەسانی توشبوو بە نەخۆشی درێژ خایەن دەدات و ناهێڵێت زیان بە خانەکان بگات

٣-ڕێگە لە برسێتی نەخۆشانی شەکرە دەگرێ، ئەو کەسانی توشبووی نەخۆشی شەکرەن، هەست بە برسێتیەکی زۆر دەکەن بەهۆی ئەوەی ڕیشاڵی زۆری تێدایە خواردنی کاکا یارمەتیدەرێکی باشە بۆ هەست کردن بە تێری.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا