داگرتەنەکانی کلەب هاوس زیاتر دەبێت لە هەشت ملیۆن جار

پۆڵەتیک پرێس

داگرتنەکانی کلەب هاوس لە سێ ملیۆن و نیوەوە بەرزبۆوە بۆ هەشت ملیۆن و نیو، بەپێی ڕاپۆرتەکان

ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە، کۆمپانیای ئاب ئانی بۆ داگرتنی بەرنامەی کلەب هاوس ی نوێ ژمارەکەی بەرزبۆتەوە لە سێ ملیۆن  و نیوەوە بۆ زیاتر لە هەشت ملیۆن لە ماوەی نێوان ١ی شوبات بۆ ١٦ی شوبات.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرزبوونەوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی کلەب هاوس، بەهۆی بەکارهێنانی بەرنامەکەوە بووە لەلایەن زۆرێک لە کەسە ناودارەکان وەک بەڕێوبەری تیسلا ئیلۆن مەسک، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبوک مارک زوکەربێرگ.

ژمارەی داگرتنەکانی بەرنامەکە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر بووە لە دوو ملیۆن و نیو، هەروەها دەتوانیت بەرنامەکە لە ڕێگەی ئەپ ستۆرەوە دابگریت، سود لە بەکارهێنانی وەربگریت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا