هەزاران کیسەڵ لە سەرمای تەکساس ڕزگارکران

پۆڵەتیک پرێس

دوای دابەزینی پلەی گەرما لە ویلایەتی تەکساس بەهۆی شەپۆلێکی زۆری بەفر بارینەوە، هەزاران کیسەڵی دەریایی توشی سەرمایەکی زۆر بوون

خۆبەخشەکانی ئەو ویلایەتە چوار هەزار و ٧٠٠ کیسەڵیان گواستەوە بۆ سەنتەرێکی ئەو ناوچەیە و لەوێ لە حەوزێکدا دایان نابوون تاوەکو کەمێک گەرمیان وەرگرت و دووبارە ئازاد کرانەوە بۆ ناو ئاو، بەڕێوبەری جێبەجێکاری سەنتەری لێکۆڵینەوەو پاراستنی کیسەڵی دەریایی، وتی بەشداریمان کردووە لە هەوڵی ڕزگارکردنی کیسەڵەکان، ئەمە ڕووداوێکی دەگمەن نیە چونکە ساڵانە ١٠٠ بۆ ٥٠٠ کیسەڵ وشك دەبن زستانان لە سەرمای کەناراوەکانی باشوری تەکساس.

بەڕێوبەری جێبەجێکار وتیشی، کە خۆبەخشەکان زۆر بە وریاییەوە هەوڵی گواستنەوەی کیسەڵەکانیان داوە، ساڵانە ئاژەڵە خوێن ساردەکان توشی ئەو حاڵەتە دەبن، تا کاتی ڕزگار کردنیان بێ جوڵە دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا