کازمی راوێژکارێکی نوێی ئەمنی دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عیرفان حەیالی وەزیری پێشووی بەرگری عێراقی کردە راوێژکاری ئەمنی.

سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، سپاردنی ئەرکی راوێژکاری ئەمنی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە عیرفان حەیالی پەسەندکراوە.

لەدوای تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەیەرانی بەغدا، مستەفا کازمی بڕیاریدا گۆڕانکاری لە دامەزراوە ئەمنییەکاندا بکات و بەوهۆیەوە چەندین بەرپرسی ئەمنی لە کارەکانیان دوورخستەوە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک، سەرکردەکانی پێشووی دامەزراوە ئەمنییەکان ماوەیەکی زۆر بوو لە پۆستەکانیاندا مابوونەوە و گۆڕینیان پێویستی بوو لەپێناو سەندنەوەی تۆڵەی خوێنی شەهیدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا