یەدەگی نەوتی عێراق ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی پێنجەم و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە لە ساڵی 2021 خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتن.

بەپێی پۆلێنکارییەکی دامەزراوەی GFP جیهانی، یەدەگی نەوتی عێراق لە ساڵی 2021، 148 ملیار و 800 هەزار بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە و لەدوای هەریەکە لە وڵاتانی ڤەنزوێلا، سعودیە، کەنەدا و ئێران لە پلەی پێنجەمی جیهاندا دێت.

ئەوەش هاتووە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی دووەمدایە و بەدوای سعودیەدا دێت کە یەدەگی نەوتەکەی لە ساڵی 2021 دەگاتە 266 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوت.

هاوکات، ئێران بە 157 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوتەوە لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانەی جیهاندا دێت کە خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتن.

ئەوەش لەکاتێدایە، یەدەگی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو گەیشتە 142 ملیار و 500 هەزار بەرمیل نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا