بۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

پۆڵەتیک پرێس

شیعر: ناسڕ حیسامی 

مەلان کاتێک لە باغان پۆل دەبەستن
درەخت کاتێک لەبەر باران دەوەستن
کە نەیزاری قەراخ گۆلاو لەبەر با
وەکوو شمشاڵژەنێک شمشاڵ‌بەدەستن
مرۆڤی سەرزەوی کاتێک کە شادن،
کە غەمبارن، کە هۆشیارن، کە مەستن
کە گیانداران لەبەر ئازار دەناڵن
دەنا کاتێک ئەویندار و بەهەستن
هەمووی بە زمانی خۆی دەدوێ و دەخوێنێ
ئەدی بۆچی زمانی من دەبەستن؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا