بە ڤیدیۆ..پلەیستەیشن پێنج بە نرخێکی خەیاڵی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای کاڤیار پلەیستەیشن پێنج بە نرخێکی خەیالی دروست دەکات
لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو، کۆمپانیای کاڤیاری ڕوسی پلەیستەیشن پێنجی ئاڵتونی پێشنیار کرد، بە ناوی Golden rock
کارکردن لەسەر سەکۆی Golden Rock چوارمانگی پێویستە کۆمپانیای کاڤیاری تایبەت بە کار کردن لەسەر ئاڵتون، نمونەی پلەیستەیشنەکە دروست دەکات.

دروست کردننی پلەیستەیشن پێنجی ئاڵتونی

هەر یەکێک لە نمونەکان پێویستی بە ٤کیلۆگرام و نیو ئالتونی عەیارە هەژدەو قیرات هەیە، دەبێت لە لایەن ئەندازیاری تایبەت و شارەزاوە لە پلەیستەشنەکەدا بەکاربهێنرێت، هەروەها شانەکانی کۆنترۆڵ کردن بە پێستی تیمساحی ئەسڵی دروست کراوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە.

کۆمپانیاکە نۆ نمونەی بە نرخی نیو ملیۆن دۆلار بەرهەم هێناوە، هەرچەندە بڕێکی زۆر بەڵام ئەرکێکی زۆری لەسەرە، یەکێک لەو کەسانەی خواستی کرینی ئامێرەکەی هەیە ئەستێرەی باسکە لیبرۆن جەیمسە، کە بازرگانێکی گەورەی ڕوسیە، هەروەها گەورە بازرگانێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت

تێچووی پلەیستەیشن پێنج بە کاربۆنی سەیارە کۆمپانیاکە ئاشکرای دەکات کە بڕی ٥٨٣٠ دۆلاری تیدەچێت، هەروەها ئەو جۆرەی بە پێستی تیمساح و ٢٤ پارچە ئاڵتونی تیا بەکار دەهێنرێت هەشت هەزار و ١٤٠ دۆلاری تێدەچێت، ماددەکانیش هەموی لەلایەن کۆمپانیای کاڤیار بەکار دەهێنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا